پراگماتیكی نیشان و ئادرێس له زمانی كوردیدا
##semicolon##
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.270##semicolon##
نیشان##common.commaListSeparator## ناونان##common.commaListSeparator## ئادرێس##common.commaListSeparator## ناسناو##common.commaListSeparator## مێتافۆرپوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ ناسینى وشه و زاراوه‌كانى نیشان و ئادرێس و جیاوازى، لێكچون و تایبه‌تمه‌ندى هه‌ریه‌كه‌یان له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیكردنى زمانی‌دا. خستنهرویهكى وهسفیشه بۆ ئه‌و گۆڕانه واتاییانهى به‌سه‌ر ئه‌م وشانه‌دا دێن له‌كاتى به‌كارهێناندا به پێى ده‌ركه‌وتن و دهوروبهرهجیاجیاكانى به‌كارهێنان له زمانى كوردیدا. توێژینه‌وه‌كه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه وشه‌كانى نیشان و ئادرێس تاڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵن و له به‌كارهێناندا سنور و تایبه‌تمه‌ندییان رونده‌بێته‌وه بۆیه ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتى نیشان و زاراوه‌كانى ئادرێس و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دیارده‌ى واتایی نزیكى تردا به پێویست زانرا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه جگه له ده‌روازه و ئه‌نجام به‌سه‌ر سێ پاردا دابه‌ش بووه: پارى یه‌كه‌م: له‌م پاره‌دا ههوڵدهدراوه به‌گشتی وه‌سف وپه‌سنی نیشان و ئادریس بكرێ، هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به واتاسازی و پرۆسه‌ی ناوناون بخرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئاماژه و چڕكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌و زاراوه‌كانی بواری چڕكردنه‌وه‌ی ئاماژه، پاشان باسكردن له( ناو و نیشان) و( ناو و ئادرێس). پارى دوه‌م: شیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ههڵسوكهتى واتاییانهى نیشان و زاراوه‌كانى ئادرێس له كرده‌ى پهویوهندیكردنى زمانى و جیاكردنه‌وه‌ى نیشان و ئادرێس و ناسناو له‌ناوخۆیاندا و دیاریكردنى سنورى تێكه‌ڵ نه‌بونیان. پارى سێیه‌م: تیشكده‌خاته سه‌ر میتافۆری نیشان و ئادرێس، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و جۆره ده‌ربڕینه میتافۆرانهش ده‌كا كه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانه فهرههنگییهكاندا به‌رامبه‌ریان ناوه‌ستن، هه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵده‌درێ ئه‌و جوڵه‌یه دیاریبكرێ كه له نێوان نیشان و ئادرێسدا هه‌یه ،له‌گه‌ڵ په‌ڕینه‌وه‌یان له سیمانتیكهوه بۆ پڕاگماتیك، واته لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و وشه و زاراوانه ده‌كرێته‌وه كه ئاستی سیمانتیكیان به‌زاندووه‌و واتاى پڕاگماتیكییان به هه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی ڕێزداری، یان بێڕێزی ده‌ربڕینه‌كه لێكه‌وتۆته‌وه.هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌و دیارده‌یه‌ش ده‌كرێ كه له هه‌ندێ باردا وشه و ده‌ربڕینه زمانییه‌كانی نیشان و ئادریس ده‌بنه ناو ( proper name). ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ش له چه‌ند خاڵێكدا خراوهتهرو.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-SA 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work, with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online.