په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانى ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا (1501-1736) "توێژینه‌وه‌یه‌كى مێژووییه"
##semicolon##
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.120##semicolon##
په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان##common.commaListSeparator## نارده‌نی و هاورده‌ی بازرگانی##common.commaListSeparator## ڕێگاكانی بازرگانی##common.commaListSeparator## ده‌وڵه‌تى سهفهوىپوختە
بازرگانی، یه‌كێكه له‌چالاكیه ئابوورییه‌كانی مرۆڤ، كهبهكاربهر ده‌توانێت پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، واته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ره و دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو جۆر، ناوخۆ و ده‌ره‌كی، ئه‌ركی بازرگانی ناوخۆ گه‌یاندن و دابینكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه له‌سنوری جوگرافیای ده‌وڵه‌ت، هه‌رچی بازرگانی ده‌ره‌كیه ئاڵوگۆری كه‌ل و په‌لی ئابووری نیشتیمانیه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافیای ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی كاڵایه له‌لایه‌نێكه‌وه بۆ لایه‌نێكی تر كه هاورده‌و هه‌نارده‌یه. هه‌ربۆیه، بازرگانی وه‌ك بوارێكی گرنگی ژیانی مرۆڤ، یه‌كێك له‌و بوارانه بووه، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر ئابووری ئیران له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویدا، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، په‌یتا په‌یتا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ و سودی ئه‌م لایه‌نه بزانین، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و شیوه‌یه ده‌بێته هۆی ده‌رخستنی بایه‌خ و سودی ئه‌م لایه‌نه‌و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر په‌یماننامه سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، له پێشه‌كی و سێ ته‌وه‌ر پێك هاتووه به‌م شێوه‌یه: له ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا، نارده‌نی و هاورده‌ی بازرگانی خراوه‌ته ڕوو. له‌ته‌وه‌ره‌ی دووه‌مدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ڕێگاكانی بازرگانی. ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میش، ته‌رخانه بۆ په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، كه خۆیی له‌هه‌ریه‌كه له (ده‌وڵه‌تی عوسمانی، پورتوگالیه‌كان، ئینگلیزه‌كان، هۆڵندییه‌كان، فه‌ره‌نسا و ڕوسیا)دا ده‌بینێته‌وه.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-SA 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work, with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online.