ڕه‌مزییه‌تى نهى له چوارچێوه‌ى شیعرى سۆفیگه‌ریدا
##semicolon##
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.287##semicolon##
نهى##common.commaListSeparator## ڕه‌مز##common.commaListSeparator## مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى ڕۆمى##common.commaListSeparator## مه‌لاى جزیرى##common.commaListSeparator## نامۆییپوختە
(نهى) له نێو مه‌سنه‌ویدا قه‌سیده‌ى دایكه و مرۆڤ ده‌نوێنێ و مرۆڤیش نهى ده‌نوێنێ، ژیانى نهى به ته‌واوه‌تى ژیانى مرۆڤه ، ئه‌مه و له كاتێكدا مه‌سنه‌وى مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى ڕۆمى مهشقێكى گیانییه وچۆته نێو كرۆكى گیان وله بوارى به‌كارهێنانى نهى وه‌ك ڕهمزێكى سه‌ره‌كى به‌رجه‌سته‌كردنى مه‌عنه‌وى گیان و كۆى ژیانى مرۆڤ كه بۆته ئه‌زمونێكى گرنگ و له پانتاییه‌كى فراوانى شیعرى كلاسیكى كوردیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه و له لایه‌ن (مه‌لاى جزیرى )دا گه‌یشتۆته لوتكه، نهى وه‌كو ئامێر زه‌مینه‌یه‌كى مێژوویى قوڵى له نێو شارستانێتییه هه‌مه‌جۆره‌كاندا هه‌یه.بۆیه بۆ ده‌ربڕینى كۆى نامۆیى مرۆڤ و دابڕانه هه‌میشه‌ییه‌كانى هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه . مه‌ولانا هاناى بۆ نهى بردووه و له گوتارى سۆفیگه‌ری و له نێو فه‌رهه‌نگى سۆفیگه‌ریدا نهى پلهوپایهیهكى تایبه‌تى هه‌یه وگوزارشت له عیشقێكى غه‌مگینى نێو سروشت به گشتى و ژیانى مرۆڤ به تایبه‌تى ده‌كات،هه‌روه‌ها به هۆى سۆزى غهریبیانهى نهى كه هه‌میشه له بیرى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ جیهانه ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا له نێو ناڵهیهكى ئه‌به‌دیدا ده‌خولێته‌وه و پهردهیهكى ته‌مومژاوى له نێو شیعردا درووست كردووه و بۆته به‌شێكى بنچینه‌یى شیعر و یه‌كێكه له‌و ڕه‌مزه پڕ ده‌لاله‌تانه‌ى كه قورساییه‌كى له نێو شیعره‌كانى (مه‌لاى جزیری)دا چێكردووه و چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ى جۆراوجۆر له شیعره‌كانیدا به‌دیده‌كرێن ،كه له ژێر چه‌ترى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و له‌م ته‌وه‌رانه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: نهى له نێوان ئاگرى عیشق و هێمنى سروشتدا. ته‌وه‌رى دووه‌م: ڕه‌مزییه‌تى نهى له نێو شیعرى سۆفیگه‌رییدا. ته‌وه‌رى سێیه‌م: نهى له هزرى مه‌ولانا و مه‌لاى جزیری دا.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-SA 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work, with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online.