پۆزیتیڤیزم و كۆمه‌ڵناسی له هه‌رێمی كوردستان
##semicolon##
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.4.385##semicolon##
میتۆدۆلۆجیا##common.commaListSeparator## پۆزیتیڤیزم##common.commaListSeparator## پارادایم##common.commaListSeparator## كۆمهڵناسیپوختە
ئه‌م توێژینه‌ویه له‌هه‌وڵی خستنه‌ڕووی ئاراسته‌ی زاڵه له كۆمه‌ڵناسی له هه‌رێمی كورستاندا، كه به‌پێی گریمانه‌ی سه‌ره‌تایی ئاراسته‌ی پۆزیتیڤیزمه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه له‌و نامانه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایانه ده‌كۆڵێته‌وه كه له هه‌ردوو به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و سلێمانی له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو ئه‌نجامدراون. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه زاڵه توێژینه‌وه رووپێویه چه‌ندایه‌تییه‌كانن، كه زمانی ژماره له شیكردنه‌وه‌كان به‌كارهاتووه، كه ئه‌ویش ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ئاراسته‌ی پۆزیتیڤیزم. جگه له‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری توێژینه‌وه‌كان چوارچێوه‌یه‌كی تیۆریان نییه ئه‌وانه‌ش كه هه‌یانه چوارچێوه تیۆرییه‌كه روون نییه و له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه خۆیان به تیۆرێكی دیاریكراوه‌وه به‌ستووه كه ئه‌ویش تیۆری وه‌زیفی –بونیادگه‌رییه، به‌ڵام هیچ به‌كارهێنانێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و تیۆرانه له رووی میتۆدلۆجیه‌وه به‌دیناكرێت، هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا تا چه‌نده پێداویستییه‌كانی میتۆدی چه‌ندایه‌تی كه په‌یوه‌سته به پۆزیتیڤیزمه‌وه ره‌چاوكراون، به‌ڵام هه‌نگاوه زانستیه‌كانی پۆزیتیڤیزم وه‌كو پارادایم له‌و توێژینه‌وانه‌دا به‌دیناكرێن. له ئه‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵناسی له هه‌رێمی كوردستان هێشتا قۆناغی سه‌ره‌تایی زانستبوونی خۆی به‌جێ نه‌هێشتووه.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-SA 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work, with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online.