لابردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى به‌گوێره‌ى تیۆرى دۆخ له رسته‌ى كوردیدا
##semicolon##
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2014.2.1.40##semicolon##
گرێی ناوی##common.commaListSeparator## تیۆری دۆخ##common.commaListSeparator## تیوری جولانەوەی توخم##common.commaListSeparator## رستەپوختە
له رێزمانى كلاسیكیدا دۆخ بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌كارهاتوه كه به‌هۆى ئه‌ركى ناو له رسته‌دا له كۆتاییه‌كاندا روده‌ده‌ن، كه بریتین له خستنه‌سه‌رى زیاده‌یه‌ك. له رێزمانى گوێزانه‌وه و به‌رهه‌مهێنانیشدا دۆخ بریتیه له‌و خاسیه‌ت یان فۆرمه نیشانكراوه دیاره‌ى كه گرێیه‌كى ناوى وه‌ریده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاماژه به هه‌ندێك خاسیه‌تى په‌یوه‌ندییه رێزمانى یان واتاییهكانى ئه‌و رسته‌یه بدات كه گرێ ناوییهكىلا هه‌ڵگرتوه.دۆخ و تیورى دۆخ یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كان له رێزمانى نوێى گوێزانه‌وه و به‌رهه‌مهێناندا. په‌یوه‌ندییه‌كانى دۆخ له‌نێوان گرێ ناوییه‌كان و گوزاره‌كان له كلۆزدا وا له گرێ ناوییه‌كان ده‌كه‌ن كه بجولێن و شوێنى تایبه‌تیان هه‌بێت له رسته‌دا. به گوێره‌ى رێزمانى نوێى به‌رهه‌مهێنان، كه زمانناسى ئه‌مریكى چۆمسكى دایهێناوه، دۆخ دیارده‌یه‌كى یونیڤێرساڵه و له هه‌موو زمانه‌كاندا هه‌یه. زمانى كوردیش وه‌ك هه‌ر زمانێكى تر، ده‌كرێت له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كه تا چ راده‌یه‌ك په‌یوه‌سته به پرینسپهكانى تیورى دۆخ و له چوارچێوه‌ى دیارده‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكرێت. تیۆرى دۆخ چه‌ندین بابه‌ت ده‌گرێته‌وه، وه‌كو دۆخى مۆرفیمى و پێكهاته‌یى و دۆخى به‌جێماو، پاڵێوگه‌ى دۆخ، رێساكانى ته‌رخانكراوى دۆخ، دۆخ و ده‌سه‌ڵات، نیشانه‌ى دۆخى هه‌ڵاوێردراو، رادهكانى دۆخ و تیورى كۆنترۆڵ و تیورى جوڵانه‌وه و تیورى سێتا و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى، لابردنى هاوگرێى جێناوى گه‌وره، هتاد.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دوو لایه‌ن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش رێساى به‌رزكردنه‌وه له رسته‌ى كوردى و هه‌روه‌ها لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره‌یه. لایه‌نى یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى یان هه‌ر توخمێكى تر له شوێنى خۆى له پاڕستهدا، كه بۆ پێكهاته‌ى گه‌وره‌تر ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كى سینتاكسیه و په‌یوه‌سته به ( تیورى جولانه‌وه‌ى توخم ) و رێساى گوێزانه‌وه و گواستنه‌وه‌ى توخمه‌وه، لایه‌نه‌كه‌ى تر بریتیه له لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره، كه هه‌وڵێكه بۆ پیاده‌كردنى ئه‌م یاسایه له رسته‌كانى زمانى كوردیدا.توێژینه‌وه‌كه دابه‌ش ده‌بێت بۆ شه‌ش به‌شى سه‌ره‌كى. به‌شى یه‌كه‌م باس له تیۆرى سێتا ده‌كات. به‌شى دووه‌م جه‌خت له‌سه‌ر تیۆرى جوڵانه‌وه ده‌كات، به‌تایبه‌تى جوڵانه‌وه له رۆنانى بكه‌ر نادریار و رێساى به‌رزكردنه‌وه و لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره. به‌شى سێیه‌م تایبه‌ته به توخمه به‌تاڵه‌كان. به‌شى چواره‌م ده‌رباره‌ى تیۆرى به‌ستنه‌وه‌یه. به‌شى پێنجه‌م باس له جێناوى گه‌وره ده‌كات. به‌شى شه‌شه‌میش ئه‌نجامه‌كانى توێژینه‌وه‌كه ده‌خاته روو. له هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌شدا نمونه له رسته‌ى كوردى (كرمانجى ناوه‌ڕاست) دابینكراوه. له كۆتاییشدا لیستى سه‌رچاوه كوردى و ئینگلیزییه‌كان نوسراوه.##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2014-06-30
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
Ahmed, K. A. (2014). لابردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى به‌گوێره‌ى تیۆرى دۆخ له رسته‌ى كوردیدا. Humanities Journal of University of Zakho, 2(1), 1–28. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2014.2.1.40
ژمارە
بەش
Humanities Journal of University of Zakho
##submission.license##
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-SA 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work, with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online.